نووسینگەی مافی مرۆڤی یونامی ڕاهێنانێکی یەک ڕۆژەیی سەبارەت بە “ئازادیی ڕادەربڕین و مافی گردبوونەوەی هێمنانە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا” رێکدەخات
هەولێر، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤:- نووسینگەی مافی مرۆڤی یونامی بۆ عێراق هاوبەشانە لەگەڵ کۆمیسیۆنی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان ڕاهێنانێکی یەک ڕۆژەیی سەبارەت بە “ئازادیی ڕادەربڕین و مافی گردبوونەوەی هێمنانە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا” رێکخست.
لە ڕاهێنانەکەدا، بەشداربووان گفتوگۆیەکی بنیاتنەرانەیان لەسەر پاراستنی ئازادیی ڕادەرب…ڕین و مافی گردبوونەوەی هێمنانە ئەنجامدا لەگەڵ تاوتوێکردنی پرسە پەیوەنددارەکانیش بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بەگوێرەی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق بۆ مافی مرۆڤ.
بە تێکڕایی ٣١ بەشداربوو (٢٥ پیاو و ٦ ژن) کە نوێنەرایەتیی کۆمەلگەی مەدەنی و راگەیاندن و کارمەندانی ئاسایشیان دەکرد ئامادە بوون.
هەروەها، بەشداربووان تاوتوێی بەکارهێنانی بڕگەکانی یاسای سزایان کرد کە بوختان هەڵبەستن قەدەغە دەکات.
لەلایەکی ترەوە، ڕاهێنانەکە دەرفەتێک بوو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئاڵوگۆری بیروڕا و پەرەدان بەو رێوشوێنانەی کە دەبنە مایەی پاراستنی ئازادیی ڕادەربڕین مافی گردبوونەوەی هێمنانە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.