موسڵ، ١٩ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤، نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، ڕاهێنانێکی یەک ڕۆژەی لەسەر “پاراستنی ژنان و کچان لە توندوتیژی و برەودان بە یەکسانی” ڕێکخست، لەژێر تەوەری هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی چالاکیی – کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان و کچان. لە چالاکییەکەدا ٢٠ کەس (١٥ ژن و ٥ پیاو) بەشداربوون، کە بریتی بوون لە نوێنەرانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و زانکۆکان و چالاکوانان. بەشداربووان تیشکیان خستە سەر پێویستی کاری بەکۆمەڵ بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و منداڵان و گروپە لاوازەکان و کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکاری.

شارك الخبر

المزيد من المصدر

لا يوجد تحديث

أخبار حكومية

Your Ad Here
Ad Size: 336x280 px

Subscribe

By pressing the Subscribe button, you confirm that you have read our Privacy Policy.