زیقار، 17ی کانوونی یەکەمی 2024 – نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی مێزگردێکی ڕێکخست، بە هاوکاری کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق، لەسەر “ ستانداردە نێودەوڵەتی و نیشتمانییەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی هێز و چەکی ئاگرین لەلایەن بەرپرسانی جێبەجێکردنی یاسا”. ئەم چالاکییە 16 بەشداربوو (11 پیاو و 3 ژن) لە ‌هێزەکانی پۆلیس و 2 بەشدار بووشی لە کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق لە پارێزگای زیقاردا کۆکردەوە. ئامانجی چالاکییەکە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی بەرپرسانی پۆلیس بوو بەتایبەت ئە…وانەی کە بەرپرسیارێتی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنیان بەدەستە سەبارەت بە بەڕێوەبردنی نەزمی گشتی بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو هێزەی کە لەلایەن پۆلیسەوە بەکاردەهێنرێت دەگونجێت لەگەڵ بنەما سەرەکییەکانی بەکارهێنانی هێز و چەکی ئاگرین لەلایەن بەرپرسانی جێبەجێکردنی یاساوە. هەروەها، بەشداربووان بەشداری گفتوگۆیەکی گشتگیریان کرد سەبارەت بە تێگەیشتن لە بنەما سەرەکییەکانی بەکارهێنانی هێز و چەکی ئاگرین لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا.

شارك الخبر

المزيد من المصدر

لا يوجد تحديث

أخبار حكومية

Your Ad Here
Ad Size: 336x280 px

Subscribe

By pressing the Subscribe button, you confirm that you have read our Privacy Policy.