سلێمانی – لە 16ی کانونی یەکەمی 2024، ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) ڕاهێنانێکی یەک ڕۆژەی بەناونیشانی “بەهێزکردنی بەشداریی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە میکانیزمەکانی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و داڕشتنی ڕاپۆرتی سێبەر” ئەنجام دا. تیایدا بە تایبەت جەختکرایەوە لەسەر بەشداریکردن و ڕاپۆرتکردن بۆ لیژنەی نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک دژی ژنان. (CEDAW) لە چالاکییەکەدا 22 کەس (17 ژن و 5 پیاو) بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە پارێزگا جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون. بەشداربووان لەسەر ڕۆڵ و خشتەی کاتیی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی سێبەر ڕێککەوتن، کە بڕیارە تا 15ی شوباتی 2025 پێشکەشی لیژنەی نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک دژی ژنان بکرێت.
شارك الخبر
المزيد من المصدر
لا يوجد تحديث
أخبار حكومية
إعلام وزارة الموارد المائية العراقية Posted
ديسمبر 19, 2024
5:30 م
إعلام وزارة الموارد المائية العراقية Posted
ديسمبر 19, 2024
5:30 م
Subscribe
By pressing the Subscribe button, you confirm that you have read our Privacy Policy.