نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی وێرک شۆپێک لەسەر “تەکنیکەکانی لێکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکانی مافەکانی مرۆڤ” بۆ ئەفسەرانی ئاسایشی سليمانى سازدەکات.
سليمانى، 25ی نوفمبر 2024 – نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) وێرک شۆپێکی لەسەر ” تەکنیکەکانی لێکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکانی مافەکانی مرۆڤ” بۆ بەرپرسانی جێبەجێکردنی یاسا (هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان)ی سەر بە پارێزگای سليًماني سازکرد. تێکڕا 22… بەشداربوو سوودمەند بوون لەم ڕاهێنانە. بەشداربووان کورتەیەکیان لە بنەما و چەمکە گشتییەکانی یاسا نێودەوڵەتیەکانی مافەکانی مرۆڤیان پێدرا، لەوانەش میکانیزمەکانی ڕاپۆرتکردن و پێداچوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان و پابەندبوونەکانی دەوڵەت. هەر لە ڕاهێنانەکەدا باس له مافەکانی دەستگیرکراوان به پێی ڕێککەوتننامه نێودەوڵه تییەکان و ده ستووری عێراق و یاساکانی هەڕێمی کوردستان کرا و ڕۆڵی لێکۆڵەڕان له پاراستنی ئەو مافانه به تایبه ت له قۆناغی لێپرسینەوه دا جەختیان کرایەسەر.