بەسرە، 23ی تشرینی دووەمی 2024- نووسینگەی مافی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) دیالۆگێکی یەک ڕۆژەی سەبارەت بە زەماناتی یاسایی و سنووردارکردنی مافی ئازادی ڕادەربڕین ڕێکخست. لە چالاکییەکەدا 20 بەشداربوو (14 پیاو و شەش ئافرەت) کۆبووەوە، کە بریتی بوون لە نوێنەرانی دەسەڵاتی دادوەری و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و سەندیکای پارێزەران و دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. لە دیالۆگەکەدا بەشداربووان باسیان لە بڕگە یاساییە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە ئازادیی ڕادەربڕین و هەروەها ڕێکارەکانی دادگاییکردنی دۆسیە تاوانکارییەکانی پەیوەست بە ناوزڕاندن کرد.
شارك الخبر
المزيد من المصدر
لا يوجد تحديث