موسڵ – 18 تشرینی دووەمی 2024 نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) ڕاهێنانێکی یەک ڕۆژەی لەسەر ئاسایشی دیجیتاڵی و پاراستنی منداڵان ڕێکخست، ئەمەش بە ئامانجی بەهێزکردنی سەلامەتی منداڵان لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان. نۆزدە کارمەند و نوێنەر (13 نێر و 6 مێ) لە پۆلیسی کۆمەڵگەی نەینەوا بەشدارییان لە ڕاهێنانەکەدا کرد.
ڕاهێنانەکە جەختی کردەوە لەسەر بەهێزکردنی توانای بەشداربووان لە پێناو چارەسەرکردنی ئەو مەترسیانەی کە منداڵان ڕووبەڕووی دەبنەوە لە ژینگەی دیجیتاڵیدا، لەهەمان کاتدا دابینکردنی ئامرازەکان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی چالاکانە بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان لە ئینتەرنێت.
بەشداربووان بە سەرچاوەکان ئاشنا کران بۆ بەهێزکردنی زانیارییەکانیان لەسەر پاراستنی منداڵان له ئینتەرنێت وسەرکردایەتیکردنی هەوڵەکانی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و پێشخستنی سەلامەتی و خۆشگوزەرانی منداڵان لە بواری دیجیتاڵیدا.