هەولێر، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤- نووسینگەی مافی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) ڕاهێنانێکی بەناونیشانی “بەهێزکردنی زانیاری و لێهاتوویی بۆ چاودێریکردنی شوێنی ڕاگرتن و زیندانەکانی هەرێمی کوردستان” ڕێکخست. ئەم ڕاهێنانە بە تایبەتی بۆ کارمەندانی بەشی چاودێریی شوێنەکانی ڕاگرتن و سەروەری یاسا لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عێراق داڕێژرابوو. یازدە کارمەند لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عێراق سوودمەند …بوون لە ڕاهێنانەکان لەسەر تەکنیکەکانی چاودێریکردن بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی زیندانەکان، لەوانەش بەکارهێنانی لیستەی پشکنین و شێوازەکانی چاودێریکردن کە بگونجێن لەگەڵ باشترین پراکتیزە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤی دەستگیرکراوەکان. هەروەها بەشداربووان ڕاهێنانیان پێکرا لەسەر نووسینی ڕاپۆرتی گشتگیر لەسەر بارودۆخی دەستگیرکراوەکان و زیندانەکان و ئەنجامدانی داکۆکیکاری کاریگەر لە پێشخستنی پرۆسەی یاسایی و ڕێزگرتن لە مافەکانی دەستگیرکراوەکان. ئەم ڕاهێنانە توانای چاودێریکردن و ڕاپۆرتکردنی بەشداربووان لەسەر پرسە فراوانەکانی مافی مرۆڤ بەرزتر داکاتەوە.

شارك الخبر

المزيد من المصدر

لا يوجد تحديث

أخبار حكومية

Your Ad Here
Ad Size: 336x280 px

Subscribe

By pressing the Subscribe button, you confirm that you have read our Privacy Policy.