نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی سەرژمێری دانیشتووان دەکات، پابەندبوونی دووپات دەکاتەوە بۆ پاڵپشتیکردنی پلانەکانی گەشەپێدانی عێراق
بەغدا، 25ی تشرینی دووەمی 2024- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی عێراق دەکات بەبۆنەی تەواوبوونی سەرژمێرییەکی سەرکەوتووی دانیشتوان بە ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی، جەختی لەسەر گرنگی دەرئەنجامەکەی بۆ سیاسەت و ستراتیژییەکانی داهاتووی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی نیشتمانی کردەوە بە هیوای گەیشتن بە ئامانجەکا…نی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان.
دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی)، وتی: ” “ئەنجامدانی سەرژمێری لە سەرتاسەری عێراقدا دوای 37 ساڵ کارێکی ئاسان نەبوو، هەروەها کارکردن بەپێی ستاندەرە نێودەوڵەتییەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن بە درێژایی پرۆسەکە دەستکەوتێکی بەرچاو بوو”.
ئەم سەرکەوتنە بەدەست نەدەهات ئەگەر هەوڵی جیددی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، و د. محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان، و تیمەکانی حکومەت، بە هاوکاری لە نزیکەوەی ڕێکخراوی UNFPA لە عیراق نەبووایە.
د.تەمیم وتی: “سەرژمێری چوارچێوەی پلاندانانی گەشەپێدانە لە عێراق، وێنەیەکی وردی واقیعی دیمۆگرافی و پێداویستییە هەمەچەشنەکانی خەڵك دەستنیشان دەکات. ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێری سەرەتایی بریتییە لە هەنگاوێکی چارەنووسساز بەرەو بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو. ئەم سەرژمێرییە یارمەتی کاربەدەستان دەدات بۆ بڕیاردانی ئاگادارانە لەسەر بنەمای ڕاستی و ژمارە جێی متمانەکان.”
نەتەوە یەکگرتووەکان خۆشحاڵە کە لە ڕێگەی هاوکاری تەکنیکی و ڕاوێژی گرینگی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان (UNFPA) پشتگیری لە پرۆسەکە کردووە. ڕێکخراوی UNFPA ئامادەیە بەردەوام بێت لە پشتگیریکردنی حکومەتی عیراق لە لێکدانەوە و شیکردنەوە و بەکارهێنانی داتاکان بۆ ئاگادارکردنەوەی سیاسەتە نیشتمانییەکان و ستراتیژییەکانی گەشەپێدان.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پشتگیری خۆی بۆ کارنامەی گەشەپێدانی عێراق دووپات دەکاتەوە بۆ پێشخستنی وڵاتەکە بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام.