نووسینگەی مافی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامی) وێرکشۆپێکی یەک ڕۆژەی لەسەر “بەهێزکردنی داکۆکیکردن و زانیاری تەکنیکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەبارەت بە توندوتیژی لەدژی ژنان و کچان و مافەکانی ژنان لەسەر بنەمای ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ” ڕێکخست
28 تشرینی دووەمی 2024 – هەولێر: نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامی) وێرکشۆپێکی ڕاهێنانی یەک ڕۆژەی لەسەر “بەرزکردنەوەی داکۆکیکردن و زانیاری تەکنیکی ڕێکخراو…ەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەبارەت بە توندوتیژی لەدژی ژنان کچان و مافەکانی ژنان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ” ڕێکخست. بەگوێرەی ئەرکەکانی بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی بۆ بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ و بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی ڕێگریکردن لە توندوتیژی لەدژی کچان و ژنان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ وەک بەشێک لە 16 ڕۆژی چالاکیی لەسەر توندوتیژی لەدژی ژنان و کچان، چالاکییەکە لە ژێر تەوەری ساڵی 2024یدا “یەکبگرن! وپەرەبدەن بە ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان و کچان” دایە. لە چالاکییەکەدا 15 ئافرەت لە هەولێرەوە بەشداربوون. ئامانجی پڕۆژەکە بەرزکردنەوەی توانا تەکنیکییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی ژنان و چالاکوانان بوو لەڕێگەی قووڵکردنەوەی زانیارییەکانیان لەسەر ستانداردە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ کە پەیوەندییان بە توندوتیژی لەدژی ژنان و کچانەوە هەیە.
#16DaysOfActivism #16days #StandUp4HumanRights