بەغدا، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤- نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی گفتوگۆیەکی ڕێکخست سەبارەت بە چوارچێوەی یاسایی و ڕێکخراوەیی کە مافی ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق بەڕێوەدەبات. بەشداربووان بریتی بوون لە نوێنەرانی دەسەڵاتی دادوەری و ڕێکخستنی میدیا و ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
ئامانجی گفتوگۆکە بەرزکردنەوەی تێگەیشتنی بەشداربووان بوو لە ستانداردە یاساییە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان کە ڕەنگە لە هەندێک حاڵەتدا ڕێگە بە سنووردارکردنی یاسایی مافی ئازادی ڕادەربڕین بدە…ن، لەوانەش بەپێی یاساکانی قەدەغەکردنی ناوزڕاندن.
لە میانی چالاکییەکەدا، دادوەر عامر حەسەن شانتا، دادوەر لە دادگای بڵاوکراوەکان و چاپەمەنی لە بەغدا، وانەیەکی کارلێککارانەی پێشکەش کرد لەسەر بڕگە یاساییە نیشتمانییەکان کە سووکایەتی و ناوزڕاندنی گشتی دەگرێتەوە، هەروەها لەسەر لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لەو جۆرە تۆمەتانە.
هەروەها، سەرۆکی بەشی یاسایی لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بەڕێز عەلی یوسف باسی لە ئەرک و ڕۆڵی دەستەی ناوبراو کرد کە پەیوەندی بە ڕێکخستنی دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن و ناوەڕۆکی ڕاگەیاندنەوە هەیە لە عێراق.
چالاکییەکە بە گفتوگۆیەکی ستراکتۆرکراو کۆتایی هات سەبارەت بەوەی کە چۆن بە شێوەیەکی کاریگەر مافی ئازادی ڕادەربڕین پەیڕەوبکرێت و لە هەمان کاتدا ڕێز لە مافی کەسانی دیکەش بگیرێت.
ئەم گفتوگۆیە کە ٢١ کەس ( ١١ ژن و ١٠ پیاو ) بەشدارییان تێدا کرد، بەدواداچوونێک بوو بۆ زنجیرەیەک گفتوگۆی ڕاوێژکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی لە نێوان مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی ٢٠٢٤ ڕێکخرابوو.