بەسرە، 27ی تشرینی دووەمی2024 – نووسینگەی مافی مرۆڤی یونامی بە هاوکاری لەگەڵ یونیسێف، مێزگردێکی بۆ ئەندامانی گروپی کاری پاراستنی منداڵی بەسرە سەبارەت بە بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی منداڵ ڕێکخست. لە چالاکییەکەدا 22 بەشداربوو (12 پیاو و 10 ژن) کۆبووەوە، کە بریتی بوون لە نوێنەرانی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی بەتواناکردنی ژنان و کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق و کۆمەڵگەی مەدەنی و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. بەشداربووان کورتەیەکیان بۆ باسکرا دەربارەی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ کە لە ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵدا هاتووە و باس لەو ڕاسپاردانە کرا کە لەلایەن لیژنەی مافی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشکەش بە عێراق کراوە.
شارك الخبر
المزيد من المصدر
لا يوجد تحديث
أخبار حكومية
بالفيديو / رئيس مجلس الوزراء السيد محمد شياع السوداني يلتقي ملك إسبانيا.
نوفمبر 28, 2024
10:57 م
وَعَدَنا فَأَنْجَزْنا.. #جامع_ام_الطبول #ديوان_الوقف_السني
نوفمبر 28, 2024
10:37 م
Subscribe
By pressing the Subscribe button, you confirm that you have read our Privacy Policy.